فەیسەل یوسف وتەبێژی ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردی سوریا (ئەنەکەسە) راگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی پەکەکە/پەیەدەییەکان بۆ سەر لایەنگرانی ئەنەکەسە نزیکەی ١٠٠ کەس بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و بەساڵچوو بوون.
فەیسەڵ یوسف بە ئاماژە بەوەی کە ئەندامانی پەکەکە/پەیەدە لە کاتی خۆپیشاندانەکەدا بۆ ئازادکردنی ئەندامەکانیان هێرشیان کراوەتە سەر لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە، جەختی لەوە کردەوە کە ناتوانن تەسلیمی ئەو جۆرە هێرشانە بن و دەستبەرداری خەباتی سیاسی بن و مەیدانەکە بۆ کەسانی دیکە جێبهێڵن.
یوسف باسی لەوە کرد کە پەکەکە/پەیەدەییەکان رێزیان بۆ تێکۆشانی کەسانی دیکە نییە و وتی، "لە ئەنجامی هێرشە وەحشیانەدا نزیکەی ١٠٠ کەس بریندار بوون کە هەنێکیان ئافرەت و بەساڵچوو بوون.
ئەنەکەسە دوێنێ بە ئازادکردنی ئەندامەکانیان لە قامشلۆ خۆپیشاندانیان ئەنجام دابوو و پەکەکە/پەیەدەییەکان هێرشیان کردبوو سەر خۆپیشاندەران و نزیکەی ١٠٠ کەس بریندار بوبوون.
سلێمان ئۆسۆ سکرتێری گشتیی ئەنەکەسە، محەمەد ئیسماعیل ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنەکەسە، فەیسەل یوسف وتەبێژی ئەنەکەسە و عبدالصمد خەلەف برۆ و عیمەد داوود ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئەنەکەسە لە لایەن پەکەکە/پەیەدەییەکان دەستبەسەر کرابوون.
پەکەکە/پەیەدەییەکان لە ٢٤ی نیسان هێرشیان کردبوو سەر بارەگاکانی پەدەکە-سە و پەیەدەکە لە قامشلۆ و هەوڵی سووتاندنیان دابوو.
لە ١ی ئادار هێرشێک بۆ سەر بارەگای پەدەکە-سە لە کۆبانێ ئەنجام درابوو.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەبۆنەی هەڵبژاردنی مەسعود پزیشکیان بە سەرۆککۆماری ئێران، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستە کرد و رایگەیاند، "چاومان له برهودان به پهیوهندیی لهمێژینهی دۆستانه و بەردەوامیی هاریکاریی هاوبەشە."
پارتی دەم کە لە ژێر ناوی کەلتوور و هونەر هەوڵی ئیفساد کردنی گەنجان دەدات باوەڕی و بەها گرنگەکانی کۆمەڵگا دەکاتە ئامانج.
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب بەبۆنەی ٣١مین ساڵوەگەڕی کۆمەڵکوژی باشباغلار بە دەستی پەکەکە پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دکتۆر عبدالقادر توران سەرۆکی ناوەندی بیری و پێداچوونەوەی ستراتێژی (SDAM) لەبارەی ئامانجی رژێمی داگیرکەر بۆ هێرش سەر لوبنان باسی لەوە کرد کە دەبیت وڵاتانی مسوڵمان لە دژی رژێمی داگیرکەر رێوشوێنەکانی خۆپاڕیزی بگرنەبەر کە پلانیان بە ناوی خاکەکانی بەڵێندراو هەیە و هەڕەشەیە بۆ ژمارەیەکی زۆر وڵات.